لێکدرانی ئامانجەکانی تورکیا لە ڕۆیشتن بۆ خاکی سوریا بە دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی عەفرین
وتە بێژی یەکینەکانی بەرگریکاری گەلی سوریا ، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە عەفرین وەک بنپێکردنیی سەروەری سوریا زانیوە.
"نوری مەحموود" وتە بێژی یەکینەکانی بەرگریکاری گەلی سوریا (یە پە گە) لە وتووێژ لەگەڵ کۆرد پرێس، لە بارەی پەلامارەکانیی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەفرین سوریا پەیوەسکردنیی ئەو بە تورکیایە .
"نوری مەحموود" بەڕاشکاوی وتی: سوپای تورکیا لە تاقمە ڕەشەکوژە جۆر بە جۆرەکان لە پەلار بۆ سەر عەفرین و داگیر کرانیی کەڵک وەردەگرێت؛ ڕووداوێک کە لە عەفرین دا ڕووی داوە، ڕاستەقینەیەکە.
وتە بێژی یەکینەکانیی بەرگریکاری گەلی سوریا هەروەها لە بارەی هۆی بانگێشتنی کوردەکانی سوری لە سوپای ئەو وڵاتە بۆ رۆیشتن بۆ عەفرین وتی: کاتێک روونکرا ئامانجی سوپای تورکیا داگیر کردنیی خاکی سوریایە، لە سوپای ئەو وڵاتە بۆ پاراستنی سەروەری خاکی سوریا بانگێشتن کرا تا لە عەفرین دا ئامادە بێت .
وتە بێژی یەکینەکانیی بەرگریکاری گەلی کوردی سوریا لەبارەی پێبەند نەبوونی تورکیا بە ئاگر بڕی پێشنیاریی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و دریژەی پەلامارەکانیی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەکانیی بۆ سەر عەفرین بە ڕاشکاوی وت: بڕیارنامەی ئاگر بڕی ئەنجوومەنی ئاسایش بە جێ بوو و دەبوایە پێش لە دەستپێکرانیی ئەم شەڕە لە عەفرین دا ، ئەم بڕیار نامەیە دەرکرابا.
ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی شەممە بە پەسەندکردنیی بریارنامەی ٢٤٠١ لە هەموو لایەنە دژبەرە کانیی نێو سوریا داوایکرد بۆ خولێکی ٣٠ رۆژە و بەردەوام بە مەبەستی ئەنجامدانیی کردەوەکانیی مرۆڤدۆستانە لە سوریا ئاگر بر ڕابگەینن .