پێداگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆسەر لەناوبردنی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژاواو ڕۆژهەڵاتی فورات
سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەسەر لەناوچوونی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای چۆمی فورات لە سوریا پێداگری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی کەناڵی تەلەفزیۆنی حەدەس ، بن عەلی ییلدریم وتی : ئامانج لە جێ بەجێ کرانی ئۆپراسیۆنی هێزی ئەم وڵاتە ناسراو بە چڵە زەیتوون لە باکووری سوریا، لەناوچوونی تاقمە تیرۆریستییەکان لە عەفرین، ئەلباب، ڕۆژهەڵاتی فورات و ڕۆژاوای ئەم چۆمەیە .
ییلدریم بێ ئاماژەدان بە کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوون لەباکووری سوریا وتیشی: دوای پاکتاوکرانی عەفرین ، خەڵکی ئەم شارە لە ئاشتی و ئاسایش دا دەبن .
سوپای تورکیا بە بیانووی لەناوبردنی نەیارانی کورد لە ڕۆژی بیستەمی ژانیڤەری ئەمساڵ دا بە دەستدرێژی ئاشکرا بۆ سەر خاکی سوریا و هاوڕێ بوون لەگەڵ هێزی ناسراو بە سوپای ئازادی سوریا، ئۆپراسیۆنێکیان بە ناوی چڵە زەیتوون لە ناوچەی عەفرین لە باکووری سوریا دەست پێکرد .
دەوڵەتی سوریاش و ێڕای ئیدانەکردنی هەوڵی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی عەفڕین و ناوچەکانی باکووری سوریا، داوای چوونەدەری هێزی تورکیا لە خاکی خۆی کردووە.