نەوتهەڵگرێکی سەعوودیایی کەوتە بەرپەلاماری ئەنسارۆڵڵای یەمەن
هێزەکانی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن گەمیەکی نەوتهەڵگری عەرەبستانیان لە نزیک لێوارەکانی یەمەن داوەتە بەر پەلامار.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی مەهادینی لوبنان، سەرچاوە یەمەنییەکان رۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند وەبەر ئامانج دانیی نەوت هەڵگری سەعوودی لە دەریای سوور، لە وڵامدانەوەی بۆمبارانی ناوچەی نیشتە جێبوونی ائوارە یەمەنییەکان لە ستانی ئەلحەدیدە(ڕۆژئاوای یەمەن) دا بووە.
ژمارەی قوربانیانی تاوانکاری سامناکی ڕۆژی دوو سەممەی سەعوودییەکان لە ستانی حەدیدەی یەمەن، گەییشتە ٢٩ کەس. زۆربەی قووربانیان ائفرەت و منداڵ بوون. هاوکات "تەرەکی ئەلماڵکی" وتە بیژی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی ئیدعای کرد ئەم هاوپەیمانییە توانیوێتی پەلاماری یەمەنییەکان بۆ سەر نەوت هەڵگرێکی سەعوودی بەر پەرچبدەندەوە.
هەر لەم حالە دا ؛ کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەسێرە ی یەمەن ڕاپۆرتی دا بنکە ومەتەڕێزی سەربازییەکانی سەعوودی و بەکریگیراوانیان لە ناوچە باشوورییەکانی عەرەبستان کەوتە بەر پەلاماریی مووشەکی و تۆپخانەیی یەمەنییەکان. فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعوودی یش رۆژی سێ شەممە لە تازەترین تاوانکاری خۆیان دا ناوچەی" مەنبە" لە ستانی سەعدەی (باکووری یەمەن)ـیان بۆردومان کردووە کە سێ کوژراو و سێ برینداری لێکەوتەوە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەوان کولێرا لەم وڵاتەدا.