کورد له جەنگەی پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا دەبێتە تاجی سەر
سەرۆک وەزیرانی تورکیا:هاوڵاتییه کورده‌کانی من، هاووڵاتیی پله یه‌کی ئه‌م وڵاته‌ن،برامانن، تاجی سه‌رمانن .
بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا له کۆبوونه‌وه‌یەکی جه‌ماوه‌ری دا کە له‌لایه‌ن پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەوە له مووش بۆی ساز کرا بوو هاوڵاتیانی کوردی وڵاته‌که‌ی به رۆڵه‌ی خۆی وه‌سفکرد و وتی "کورده‌کان برامانن، تاجی سه‌رمانن."
بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق،بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕاشیگەیاند: "هاوڵاتییه کورده‌کانی من، هاووڵاتیی پله یه‌کی ئه‌م وڵاته‌ن، تاجی سه‌رمانن، برامانن. کێشه‌ی ئێمه رێکخراوی تیرۆریستیی جیاخوازه، رێکخراوه جیاخوازه‌کانن، نەک جەماوەری کورد".
ناوبراو ڕوو لەو ئاپێڕە کوردەی کە بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد بوو جەختی لە سەر ئەوەش کرد کە له رابردوودا پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هه‌ده‌په) وتبوی "ئێمه بووینه‌ته حزبێکی تورکیا و داوای جیا بوونەوە ناکه‌ین و ده‌نگمان بده‌نێ ، ئێوه‌ش بڕواتان کرد‌و ده‌نگتان دانێ و دوایی چی بوو؟ ده‌نگ و پشتیوانی‌یان له ئێوه و فه‌رمانه‌کانیان له قه‌ندیله‌وه وه‌رگرت".
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وێڕای پێداگری لە سەر ئەوەی کە پێویسته کورد و تیرۆریستان تێکه‌ڵاو نه‌کرێن ، راشیگه‌یاند: "کورده‌کان برای ئێمه‌ن، کورده‌کان و تورکه‌کان ماوه‌ی هه‌زار ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م خاکه له‌ژێر هه‌مان ئاڵادا ده‌ژین، وه‌ک برا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌م رێکخراوه تیرۆریستییه، که له ده‌ره‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێن، جڵه‌ویان به‌ده‌ست که‌سانی دیکه‌وه‌یه، ئه‌مانه کێشه‌یه‌کیان به‌ناوی کێشه‌ی کورد نییه".
ناوبراو پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە: 24ی ژووئەن خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه، کاتی ناشتنی تیرۆره بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه،کاتی نه‌هێشتنی دووریی نێوان ده‌وڵه‌ت و گه‌له".
بە تیرۆریست ناساندنی خەنیمەکانی ھەڵبژاردن لە لایەن دووھەمین دەستەڵاتداری دەوڵەتی دادوگەشەی تورکیا لە ھەل و مەرجێکدایە کە ماوەیەک لەمەوپێشیش رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی پارتی دادوگەشەو سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا لە میتینگی "ئادی یامان" وێرای بەتیرۆریست ناوبردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی بەربژاری پارتی دیموکراتی گەلان بۆ ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی و لەو خەنیمە جددیانەی ئەردوغان، ناوبراوی وەک کەسێک ناساند کە گوایە دەستی سوورە بەخوێنی پەنجاو سێ شارومەندی تورک .
جێگای ئاماژەیە هەڵبژاردنی سەرانسەری سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانیی تورکیا بڕیارە ٢٤ی ژوەنی ٢٠١٨ لە سەرانسەری ئەم وڵاتەدا بەڕێوە بچێ.