تورکیا لە کڕینی فڕۆکه‌ی سه‌ربازیی پێشکەوتووی جۆری ئێف_ ٣٥ ی ئەمریکا بێ بەش کرا
کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا بودجه‌ی سه‌ربازیی ساڵی ٢٠١٩ په‌سه‌ندکردو بە گوێرەیەوە فرۆشتنی فڕۆکه‌ی سه‌ربازیی جۆری ئێف_٣٥ ی ئەمریکا به‌تورکیا قه‌ده‌غه‌کراوه.
خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئێف_٣٥ له‌ئه‌مریکا، له‌لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مریکاوه له‌باربرا.
کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا بودجه‌ی سه‌ربازیی ساڵی ٢٠١٩ په‌سه‌ندکردو بە گوێرەیەوە فرۆشتنی فڕۆکه‌ی سه‌ربازیی جۆری ئێف_٣٥ ی ئەمریکا به‌تورکیا قه‌ده‌غه‌کراوه.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەوڵەتی تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوجەیەی کە بۆ ساڵی ٢٠١٩ی ئەمریکا پەسەند کراوە ، دەوڵەتی ئەردوغان له‌به‌دیهێنانی خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووی بۆ کڕینی فڕۆکه‌ی سه‌ربازیی پێشکەوتووی جۆری ئێف_ ٣٥ ی ئەمریکا بێ بەش دەبێت.
وەک باسی دەکرێت ئێستاکە بودجه‌ی گشتیی ئه‌مریکا له‌به‌رده‌ست داناڵد تره‌مپی سه‌رۆک کۆماری ئەمریکادایە بۆ په‌سه‌ندکردنی یەکجاری و لەوەش ناچێت کە، هیچ گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ به قازانجی تورکیا له‌بودجه‌که‌دا بکرێت.
جێگای ئاماژەیە پەیوەندییەکانی دەوڵەتی ئانکاراو کۆشکی سپی کە بەرلەمەش لە بەر ھێندێک ھۆکاری وەک پشتگریی سەربازییانەی واشێنگتۆن لە شەڕڤانانی کوردی سووریا، ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن کە تورکیا بەگەڵاڵەداڕێژی سەرەکیی کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ١٥ی ژوولای٢٠١٦ی تورکیای دەزانێ و ھەروەھا ھەڕەشەی بایکۆت کردن لە بەر کڕینی سیستێمگەلی موشەکیی ئێس چوارسەد لە ڕووسیا ئاڵۆز ببوو، بەم دواییانەش لە بەر ئەو قەشە ئەمریکییەی کە لە تورکیادا دەست بە سەرە پتر لە جاران تێکچووە. لە دوا ھەنگاویش دا وەزارەتی خەزێنەداریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا عه‌بدولحه‌مید گوێل وه‌زیری داد و سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیای لە بەر ڕەت کردنەوەی داخوازیی ئازاد کردنی قەشە ئاندرۆ برێنسۆنی ئەمریکی و دەست ھەبوونیان لە دەستبەسەر کرانی ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٦ دا بایکۆت کرد.
"ئەندرو برانسۆن"ی قەشەی ئەمریکی لە ئۆکتۆبری٢٠١٦دا بەتۆمەتی ئەنجامدانی هەوڵی تیرۆریستی و پەیوەندی گرتن بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گوێلەن لە لایەن تورکیاوە قۆڵبەست کراوە و دەمەقڕەی نێوان کاربەدەستانی ھەردووک دەوڵەتی واشێنگتۆن و ئانکاراش لەم پەیوەندییەدا ھەتا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی نەبووە.