کانونی یه‌که‌م 04, 2018 20:35 Asia/Tehran
  • هاوکاریی تورکیاو چین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا پێی داگرت: ئانکارا لێبڕاوانە سیاسەتی "چینی یەکگرتوو" جێ بەجێ و پاڵپشتی دەکا لەپیکەن لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "بینالی یێڵدریم" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ "لی جان شو"سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی نوێنەرانی گەلی چین لە پیکەن وتی: پەیوەندیی دۆستانەی تورکیاو چین وەک دوو دۆستی لەمێژنە ڕوو لە پەرەیە.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتی : ئێستا پەیوەندیی نێوان دوو وڵات ڕوو لەپێشەو داهاتووی هاوکاری لەبوارەکانی دروست کرانی هاوبەشی "ڕێگایەکی کەمەربەندی و جاددەیەک" ، ئابووری و بازرگانی، ئاسنەڕێ، گەشتیاری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕوونە.

"لی جان شو" سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی نوێنەرانی گەلی چینیش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی کە لە ڕابردووی دوور و لەڕێی جاددەی هاوریشم-پەیوەندیی نزیکی نێوان چین و تورکیا سەری گرتووەو ئەمڕۆ لەبەر پێشنیاری"ڕێگایەکی کەمەربەندی و جاددەیەک" ئەو پەیوەندییە نزیکتر بووە.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە چین وتورکیا خاوەن بەرژەوەندیی هاوبەش و پتانسێلی زۆرن بۆ هاوکاری کردن، پێی داگرت؛ لەمساڵدا "شی جیپینگ" سەرۆک کۆماری چین لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دووجار دیداری کردو دوولایەن گەیشتنە تەبایی لەسەر پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و پرسە گرینگە جیهانی وناوچەییەکان .

بینالی یێلدریم لەمیانەی سەفەرە ئاسیاییەکەی لە یەکەم هەنگاودا سەردانی پیکەنی کردووە، بڕیارە پاش چین سەردانی قرقیزستان و ئێران بکات. بەم پێیە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رۆژانی حەوتەم و هەشتەمی دیسەمبەر(١٦و١٧ی سەرماوەز) سەردانی تاران دەکا.

 

سەرپەیڤ