رەخنەی چاووش ئۆغڵوو لە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی ناوچە لەهەمبەر یەمەندا
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی شەڕخوازانەی ژمارێک وڵاتی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس لەدژ خەڵکی یەمەن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ "مەولود چاووش ئۆغڵوو" رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، ئەو سیاسەتەی ژمارێک وڵاتی عەرەبی کەنداوی فارس بۆ ماوەی پێنج ساڵە لەهەمبەر یەمەندا گرتوویانەتە بەر، هەر لەسەرەتاوە سیاسەتێکی هەڵە بوو.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: شەڕی وڵاتانێکی وەک عەرەبستان وئیمارات لە یەمەن، ئەنجامی ترسناک و پڕئێش و ئازاری لێکەوتەوە کە کوژرانی هەزاران منداڵ و ژنی یەمەنی لە بۆردومانەکان و گیان لەدەست دانی ژمارێک لەوان لەبەر برسێتی و نەخۆشی، لە وێنەی ئەنجامی دڵتەزێنی ئەو شەڕە پڕمەترسییەیە.
چاووش ئۆغڵوو هەروەها داوای لە ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کرد، بۆ تاووتوێی قەیرانی یەمەن بەئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕ و قەیران لەو وڵاتە، لە بەرواری دەی ژانڤییەی ٢٠١٩ دا کۆبێتەوە.
عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئیمارات، ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لەمارسی ٢٠١٥ـەوە دەستی کرد بە دەسدرێژکاریی سەربازیی بۆسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی دا کە بەهۆیەوە، تائێستا زیاتر لە چواردە هەزار کەس کوژراون، دەیان هەزار کەس بریندار و بەملوێنان یەمەنیش ئاوارە بوون.