رەخنەی پەرلەمانتارێکی تورک لە دەسدرێژکاریی وڵاتەکەی بۆسەر خاکی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i370436-رەخنەی_پەرلەمانتارێکی_تورک_لە_دەسدرێژکاریی_وڵاتەکەی_بۆسەر_خاکی_سووریا
نوێنەرێکی پەرلەمانی تورکیا بەڕەخنەگرتن لە دەسدرێژکاریی سوپای وڵاتەکەی بۆسەر باکوری سووریا، وتی: ئەو شەڕە قەت دادپەروەری ودیموکراسی لێ ناکەوێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2019 15:19 Asia/Tehran
  • رەخنەی پەرلەمانتارێکی تورک لە دەسدرێژکاریی وڵاتەکەی بۆسەر خاکی سووریا

نوێنەرێکی پەرلەمانی تورکیا بەڕەخنەگرتن لە دەسدرێژکاریی سوپای وڵاتەکەی بۆسەر باکوری سووریا، وتی: ئەو شەڕە قەت دادپەروەری ودیموکراسی لێ ناکەوێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا؛ "ئەحمەد شەیک" نوێنەری پارتی دیموکراتیکی گەلان لەشاری ئەستەمووڵ و ئەندامی لیژنەی دادپەروەریی پەرلەمانی تورکیا رۆژی شەممە پێی داگرت: لە تورکیا بەرەوڕووی کایەی نوێی دیکتاتۆریەتی کۆشکی سەرۆک کۆمارین کە تێیدا لە خوێنی هەژاران وەک ئامرازێکی سیاسی کەڵک وەردەگیردرێ.

ئەو پەرلەمانتارەی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند: هەر شەڕێک سێ لەشکری کوژراو، تازیەدار و چەتەی بەدواوە دەبێ و هیچ شەڕێک قەت دادپەروەریی و دیموکراسی لێناکەوێتەوە، بەڵکوو سەرەڕۆیی کەسێک بەهێز دەکاو زوڵم و ستەم پەرە پێ دەدا.