کانونی دوھەم 24, 2020 20:42 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی تورکیا لە پاڵپشتی چەکەمەنی ئوروپاو ئەمریکا لە پە کە کە

وەزیری نێوخۆی تورکیا پێداگری کرد کە ئوروپاو ئەمریکا ساڵانێکی زۆرە کە ڕەخنە دەگرن لە چالاکی پارتی کرێکارانی کوردستان بەڵام هەروا بەردەوامیشن لەسەر یارمەتی چەکەمەنی بەو ڕێکخراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی سولەیمان سۆیلۆی ئەمڕۆ لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسەکەی لەمەڕ قاچاغی مەتریالی سڕکەر لە ئانتالیای وڵاتەکەی وتی : پەیوەندی ئوروپاو ئەمریکا لەگەڵ پەکەکە فام هەڵنەگرە کە هاوکات لەگەڵ پاڵپشتی کردنیان لێی دژبەریشن لەگەڵی .

شالیاری نێوخۆی تورکیا بانگەشەی کرد کە ئوروپاو ئەمریکا پاڵپشتی دارایی و چەکەمەنی و مافی پەناخوازی دەدەنە ئەندامانی پەکەکەو هاوکات ترانزیتی قاچاغی مەتریالی شرکەری ئەوان پشت گوێ دەخەن کە لە  وڵاتانی دیکە پەلاماری ڕەشەلکوژی بەرێوە نەبن.

سولەیمان سۆیلۆ لە بەردەوامی گوتارەکەی دا ناسەقامگیری و شەڕی ناڕاستەوخۆو ڕەشەکوژی و توندو تیژی لە ڕۆژئاوای ئاسیای بەهۆکاری پەرەی بازرگانی مەتریالی بێ هۆشکەر زانی.

شالیاری نێوخۆی تورکیا لە کۆتایی دا لەپەیوەند لەگەڵ ئۆپەڕاسیۆنی ئاسایشی وڵاتەکەی بۆسەر قاچاغچیانی مادەی سڕکەریش وتی لەمیانەی ساڵی ڕابردووی زایینی ١٤٨ هەزار ئۆپەڕاسیۆن لە سەرانسەری تورکیا بەڕێوە چوەو زیاتر لە ٢٥ هەزار کەسیش لەو پەیوەندیەفا دەستبەسەر کراون.

 

سەرپەیڤ