بانگەشەی تورکیا لەمەڕ پەلاماردانی بنکەو مەتەڕێزی سوپای سوریا
لەئاکامی کوژران و برینداربوونی دەیان سەربازی سوپای تورکیا لە ئیدلیبی سوریا،وەزیری بەرگری تورک یا بانگەشەی کرد، سوپای ئەم وڵاتە بنکەو مەتەریزی سوپای سوریا لەباکووری ئەو وڵاتەی پێکاوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەڤزیۆن، "حلووسی ئاکار" رۆکی هەینی لە یەکەمین ڕادەبڕینی فەرمیانەی دوای پەلامارەکانی دوێشەوی سوپای سوریا بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە ئیدلیب و کوژرانی لانیکەم ٣٣ سەربازی سوپای ئەم وڵاتە گوتی، فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەی سوپای تورکیا،پتر لە ٢٠٠ خاڵ لەبنکەکانی سوپای سوریایان پیکاوە.
وەزیری بەرگری تورکیا ئیدعای کرد، لەم پەلامارانە پێنج کوپتێر،چەند تانک و دوو سیتێمی بەرەڤانی دژە ئاسمانی لەناو چوون و ٣٠٩ کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا کوژران.
هەر لەم حاڵە دا پارتی کۆماری گەلی تورکیایش داوای دانیشتنی خێرای پەرلەمان بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی سەربازییەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە ئیدلیبی سوریای کردووە.
لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی دوێشەوی سوپای سوریا بۆ سەر بنکە ومەتەرێزی سوپای تورکیا لە ستانی ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، لانیکەم ٣٣ سەربازی کوژران و دەیان کەسی دیکەیش برینداربوون.