دوایین ڕێژەی ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i382252-دوایین_ڕێژەی_ئاماری_تووشبوون_بە_کۆرۆنا_لە_تورکیا
لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا سنووری ١٧٠ ھەزار کەسی بەزاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2020 07:34 Asia/Tehran
  •  دوایین ڕێژەی ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا

لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا سنووری ١٧٠ ھەزار کەسی بەزاند.

لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا،٩١٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کراوە و بەوەش دوایین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە ١٧٠ هەزار و١٣٢ کەس.

لەم پەیوەندییەدا «فەخرەدین کۆجا» وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاندووە: لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا،٢٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و بە تێکڕایی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە چوار ھەزار و٦٩٢ کەس، هەروەها هەر ئەمڕۆ٩١٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ١٧٠ هەزار و١٣٢ کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا لە درێژەدا ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە تەنیا لە دوو پارێزگای ئەو وڵاتەدا بەبۆنەی سەردانی نەخۆش و بەڕێکردنی سەرباز لە حاڵەتی یەکەمدا١٩٠ کەس تووشبوونەو لە حاڵەتی دووهەمیشدا٥٨ کەس ئالوودەی ئەم ڤایرۆسە بوونە.