وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی روسیا سەردانی تورکیا دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i382397-وەزیرانی_دەرەوە_و_بەرگریی_روسیا_سەردانی_تورکیا_دەکەن
وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی روسیا بۆ وتووێژ لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە سەردانی تورکیا دەکەن
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2020 10:57 Asia/Tehran
  • وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی روسیا سەردانی تورکیا دەکەن

وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی روسیا بۆ وتووێژ لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە سەردانی تورکیا دەکەن

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی نۆڤێستی ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و سێرگی شایگۆ وەزیری بەرگریی روسیا ئەمڕۆ یەکشەممە بەرەو تورکیا دەچن تا سەبارەت بە کێشە ناوچەییەکان و بە تایبەت رەوشی سوریا و قەیرانی لیبیا لە گەڵ کاربەدەستانی ئانکارا وتووێژ بکەن . 

 ئەم سەردانەی لاڤرۆڤ و شایگۆ بۆ یەکەم جارە دوای وەستانێکی دوور و درێژ لە سەردانە دیپلۆماتیکیەکان بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا . 

وەزارڕەتی دەرەوەی روسیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، بە پێی رێککەوتنی ڤلادیمیر پوتین و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارانی روسیا و تورکیا ، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی روسیا ئەمڕۆ لە سەرووی شاندڕێکی باڵادا بەرەو تورکیا دەچن  تا پرس و راوێژ لە بارەی بابەتە ناوچەییەکانی دڵخوازی دوو لایەن ئەنجام بدەن . 

 مەولوود چاووش ئوغڵوو و خلووسی ئاکار وەزیرانی دەرەوە  بەرگریی تورکیاش لەم دانوستانانەدا کە لەئەستەموڵ دەبێ ، بەشداری دەکەن . 

دانوستانی کاربەدەستانی ئانکارا و مسکۆ لە کاتێکدایە  کە حکومەتی تورکیا بە فەرمیی لە حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لە لیبی جێگیر لە ترابلۆس پشتیوانی دەکات .