گەڵاڵەی تورکیا بۆ پێکھێنانی ناوچەی ھێمن لە باکووری سووریا
حوزهیران 19, 2020 06:20 Asia/Tehran
وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بانگەشەی کرد، وڵاتەکەی بەنیازە ئیدلەبی سووریا بکات بە ناوچەیەکی ھێمن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئیسنا، «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بانگەشەی کرد بە پێکھێنانی ناوچەیەکی ھێمن لە باکووری سووریا، سوپای تورکیا بە شێوازی جۆربەجۆرو بە پێی پێویست لەم ناوچەیەدا سەقامگیر دەبێت.
«چاووش ئوغلو» وتیشی: وەزارەتی بەرەڤانی و دەزگا ئاسایشتییەکانی تورکیا بڕیار دەدەن کە سەربازانی تورکیاو دەزگای ھەواڵگریی ئەم وڵاتە دوای چەسپاندنی ئاسایشت لە باکووری سووریا لە کام ناوچە چالاکی بنوێنن.
دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لەگەڵ دیدانەکردنی خەڵک و دەوڵەتی سووریا و ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.
سەرپەیڤ