حوزه‌یران 26, 2020 23:18 Asia/Tehran
  • ١٢١ هاوڵاتیی تورکیا سزای زیندانی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێندرا

١٢١ هاوڵاتیی تورکیا بە تۆمەتی بەشداری کردن لە کودەتا سەرنەگرتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ی زایینی سزای زیندانی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێندرا .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی ئانۆدۆلۆی تورکیا، دادگای باڵای تورکیا  بەتۆمەتی پێشێل کردنی دەستوروبەشداری کردن لەکودەتاکەی١٦ی تەموزی٢٠١٦ی زایینی سزای زیندانی ھەتاھەتایی بۆ ١٢١ کەس بڕیوەتەوە.

سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ ئەوتۆمەتبارانە بۆ جێگرتنەوەی سزای کوشتنە، کە حکومەتی تورکیا لە ساڵی٢٠٠٤ دا وەک مەرجێکی یەکێتی ئەوروپا ئەو سزایەی لە زیندانیەکاندا هەڵوەشاندەوە.

پاش کودەتاکەی مانگی تەموزی٢٠١٦ لەتورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتە بە سەرکردایەتیی پارتی داد و گەشەپێدان دەستی بەدەستگیرکردن و راوەدونانی لایەنگرانی فەتحوڵا گوێلەنی سەقامگرتووی ئەمریکا کردووە.

ھەتا ئێستا دەیان هەزار لایەنگری بزاڤی خزمەت دەستگیرکراون و زیاتر لە  سەدهەزار فەرمانبەر، رۆژنامەنوس و مامۆستا لە کارەکانیان دورخراونەتەوە.

سەرپەیڤ