داوای وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا لە لایەن پەرلەمانتارانی ئەوروپاوە
45 ئەندام پەرلەمانی پارت و لایەنە جیاوازەکانی گروپە سیاسییەکان لە پەرلەمانی ئەورووپا، نامەیەکی کراوەیان ئاڕاستەی سەرۆکی دیپلۆماسی ئەوروپا، جۆزیپ بۆریڵ کردوە و داوا دەکەن، کە پێوانەیەکی بنەڕەتی توند بگرنە ئەستۆ سەبارەت بە توندو تیژی و هێرشی سەربازی تورکیا.
لە بەشێکی نامەی ئەو 45 ئەندام پەرلەمانە ئوروپاییەدا هاتووە :
لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا پارتی دەسەڵاتدار ئا,ک,پ بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان، دەسەڵاتی تاکڕەوی تەواوی خۆی بە هاوکاری و هاوپەیمانی تووندڕەوە ناسیونالیستەکان سەپاندووە بە بیانووی مەرجەکانی باریی نائاسایی و خێرادا تائێستا زیاد لە 90 هەزار کەس گیراون بە تاوانی تیرۆر.
پەرلەمانتارە ئوروپیەکان بە ئاماژە بە پەلامارەکانی تورکیا نوسیویانە :
سەبارەت بە بۆمببارانکردنەکانی هیزەکانی تورکیا و بەردەوامی لەشکرکێشی لە ناوچەکانی شەنگاڵ و کەمپەکانی مەخموور زۆر ناوچەی تر لە هەرێمی کوردستان لە عیراق، ئەمانەوێت پێتان راگەیەنین، ئەم جۆرە دەستدرێژیانە بۆتە مایەی نیگەرانی و گرنگییەکی زۆری لامان درووستکردووە.
هەروەهادەڤێ : تورکیا ئەندامی ناتۆیە و ئەندامی ئەنجوومەنی ئەوروپایە، وڵاتێکە کاندیدە بۆ بوون بە ئەندام لە وڵاتانی ئەوروپا، بۆیە کۆمسیۆن نابێت رێگابدات بەم چالاکییە قەبووڵنەکراوە لە دژی هەموو پێوانەکانی دیموکراسی و مافی نیشتمانی و جیهانییە، ئێمە داواکارین کە هەڵوێست وەرگرن دژی رژێمی ئۆتۆکراتی ئەردۆگان .