ته‌مووز 26, 2020 10:14 Asia/Tehran
  • سەرۆکی CHP: سەلاحەدین دەمیرتاش دەبێ ئازاد بکرێت

که‌مال قڵیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا داوای ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کوردی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی مێهر، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە گوتارەکەیدا لە کۆنگرەی ئەو حزبە، داوای ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد. بەرپرسە ئامادەکانی کۆنگرەیش ئاماژەیان بە چارەسەری پرسی کورد لە چوارچێوەی دەستووری تورکیادا کرد.

لە ئەنجامی کۆنگرەکەدا کەمال کڵچدارئۆغڵو بە 80 دەنگی سەرۆک شارەوانییەکان بووە تاکە بەربژێری سەرۆکایەتیی حزبەکە و بۆ شەشەم جار وەک سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ