قلیچدار ئوغڵوو بووەوە بە سەرۆکی جەھەپە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i384300-قلیچدار_ئوغڵوو_بووەوە_بە_سەرۆکی_جەھەپە
کەمال قلیچدار ئوغڵوو رۆژی رابردوو لە کۆنگرەی حزبی کۆماریخوازی گەل ، بۆ جارێکی دیکە و بۆ شەشەمین جاری بە دوای یەکدا وەک سەرۆکی ئەم حزبە ھەڵبژێردرایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2020 13:05 Asia/Tehran
  • قلیچدار ئوغڵوو بووەوە بە سەرۆکی جەھەپە

کەمال قلیچدار ئوغڵوو رۆژی رابردوو لە کۆنگرەی حزبی کۆماریخوازی گەل ، بۆ جارێکی دیکە و بۆ شەشەمین جاری بە دوای یەکدا وەک سەرۆکی ئەم حزبە ھەڵبژێردرایەوە .

قلیچدار ئوغڵوو دوای ھەڵبژێردرانەوەی گوتی : من باش دەزانم چ بەرپرسایەتیکی قورسم لەسەر شانە .

نەک ھەر بۆ وڵاتی خۆمان ، بەڵکوو بۆ ھەموو رۆژھەڵاتی ناڤین ، ئاشتی و سەقاممان دەوێ و لە سیاسەتی ئێمەدا شتێک بە ناوی بەرپەرچدانەوە و سازکردنی ئەویتر نیە . 

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل راگەیاند تورکیا لە ھەلومەرجێکی دژواردایە و 5 کێشەی سەرەکیی وڵات بریتین لە :  نەبوونی سەربەستیی دادڤانی ، قەیرانی ئابووری ، کێشەی داڕشتی پەروەردە ، کێشەی سیاسەتی دەرەوە و دوو جەمسەریی و جێگیر نەبوونی ئاشتی کۆمەڵایەتی . 

پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا بەدرێژایی تەمەنی 100 ساڵەی لە نێو 7 کەسدا دەستاودەستیپێکراوە و یەکەم سەرۆکیشی مستەفا کەمال ئاتاتورک بووە .