مانگرتنی 5 بەندکراوی سیاسیی کورد له تورکیا
بە مانگرتن لە خواردنی دوو بەندکراوی سیاسیی کوردی دیکە لە زیندانی ئاکساری پارێزگای ماردین ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەو زیندانەدا مانیان لە خواردن گرتووە گەیشتە پێنج کەس.
بە پێی نوسینی رۆژنامەی ئورنسێل ، بە گوێرەی زانیارییەکان، دوو زیندانیی سیاسی کوردی تورکیا بە ناوەکانی بەهائەدین چەلەبی و ئێحسان تاشدیلن لە زیندانی ئاکساری هەڵکەوتوو لە پارێزگای مادرین دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.
بە پێێ هەواڵەکان، مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی کوردی تورکیا لەو زیندانە کە لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستی کردبوو درێژەی هەیە و لە هەفتەی ڕابردووش زیندانیانی سیاسی کورد بە ناوەکانی ئومێد تەمیوور، بەشار بیلن و موحەمەد فاتح بینگۆل، دەستیان دابووە مانگرتن لە خواردن.
ئەو زیندانیانە کە مانیان لە خواردن گرتووە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان، گوشاری زۆر لەسەر زیندانییە کوردەکانیان هۆکاری ئەو بڕیارەیان ڕاگەیاندووە.