ئاب 01, 2020 13:41 Asia/Tehran
  • وەزیری تەندروستیی تورکیا: 17 قوربانی و 982 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 15 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.

 ڕۆژی شەمە 1ی 8ی  2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ  982 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 230 هەزار و 873 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 17 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و  691 کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕاشیگەیاندووە ئاماری تووشبوون لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگاکانی ئەستەمبۆڵ، ئەنقەرە، قوونیە، غازی عەنتەب و دیاربەکر زیاتر بووە لە دیکەی پارێزگاکان.

سەرپەیڤ