ئاب 04, 2020 19:29 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تەرمی گوللەباران کراوی سەربازێکی سوپای تورکیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا باسی دۆزرانەوەی تەرمی گوللەباران کراوی سەربازێکی سوپای تورکیای کرد لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

ھەواڵدەریی «سانا» ئەمڕۆ سێ شەممە وای بڵاو کردووەتەوە کە، بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە خۆجێییەکان، تەرمی سەربازێکی تورکیا لە شاری «سەریکانی» لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژئاواتی پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دۆزراوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شاری «سەریکانی» لە مێژە تێکھەڵچوونی تیرۆریستانی سەربە تورکیا بە خۆیەوە دەبینێت. بە جۆرێک کە ئانکارا بۆ پێشگرتن بە پەرەسەندنی تێکھەڵچوونی نێوان ئەم تیرۆریستانە ھێزو تفاقی ڕەوانەی ئەم شارە کردووە.

ھەواڵدەرییە فەرمییەکەی سووریا پێشتریش وای بڵاو کردبووەوە کە تیرۆریستانی سەربە تورکیا لە سەر دابەشکردنی ماڵ و سامانە دزراوەکانی شارومەندانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا گەلێک جار پێکەوە ھەڵشاخاون.

سەرپەیڤ