ئاب 08, 2020 15:11 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئەردۆغان بە ڕێککەوتنی ئەمریکا و کوردی سووریا له بواری نەوت

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕەخنە گرتن لە ڕێککەوتنی نەوتی کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگەڵ سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لەسەر شوێنگیری کردنی ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن وڵاتەکەیەوە جەختی کرد.

 

سەرۆک کۆماری تورکیا  بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نەوتیی ئەم دواییەی کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگەڵ سوپای دیمۆکراتیکی سووریا وتی: کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی ڕێککەوتنی واژۆ کردووە. ئەمە شتێکی نوێ نییە. تەرخان کردنی ئاوەها سەرچاوەگەلێک بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە دەتوانێت کێشەگەلێکی زۆر دروست بکات. ئەو کارە گرووپە تیرۆریستییەکان بەهێز دەکاتەوە. ترامپ بەلێنی شوێنگیری کردنی ئەو بابەتەی دابوو بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی نەنراوە. بەڵام خۆمان پرسەکە لە نزیکەوە شوێنگیری دەکەین.

 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند : لە بواری بەرەڕوو بوونەوەی تیرۆر کاری باشمان کردووە و باجەکەشیمان داوە. لە ناوخۆ و لە هەرێمی کوردستان و لە باکووری سووریا ئۆپراسیۆنی جیدیمان بەڕێوە بردووە و درێژەی هەیە. لەسەر بانگهێشتی براکانمان لە لیبیا چووینەتە ئەوێش.

سەرپەیڤ