ئاب 08, 2020 22:50 Asia/Tehran
  • پسپۆرێکی پزیشکی تورکیا: هەزاران کەس لە کاتی کردنەوەی ئایا سۆفیادا توشی کۆرۆنا بوون

پسپۆرێکی باڵای پزیشکی تورکیا پێشبینیدەکات، لەکاتی کردنەوەی مزگەوتی ئایا سۆفیا و ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ تیایدا هەزاران کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

پرۆفیسۆر د. سارپ ئونەر پزیشک و مامۆستای زانکۆی هاجیتەپە لە ئیستانبوڵ  رایگەیاند، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان ژمارەیەکی ئێجگار زۆری توشبوی کۆرۆنا کە نیشانەکانیان تیادا دیاری نەداوە بەشداری مەراسیمی کردنەوەی ئایا سۆفا و ئەنجامدانی یەکەم نوێژی بەکۆمەڵی هەینیان کردوە کە مانگی رابردوو لە ئایا سۆفیا ئەنجامدرا.

سارپ ئونەر، بەپشتبەستن بەو لێکۆلینەوە زانستیە پێشبینیدەکات لانی کەم سێ هەزار توشبووی دیکەی کۆرۆنا زیادیکردبێت کە بەهۆی بەرکەوتنیان لەگەڵ توشبووانی کۆرۆنادا ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە.

ئونەر دەڵێت" بە سادەترین ئەژماری بیرکاری، لەو ژمارەی زۆرەی ئامادەبووان هەزار توشبوی کۆرۆنا لەوێ بوون کە نیشانەکانیان تیادا دیاری نەداوە، بەوەش لانی کەم بۆ سێ هەزار کەسی دیکەیان گواستوەتەوە".

رێکەوتی 24/7 بە بەشداری هەزاران نوێژخوێن، یەکەم نو‌ێژی بەکۆمەڵی هەینی لە مزگەوتی ئایا سۆفیا ئەنجامدەدرێت.

رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانی ئەنجامدانی یەکەمین نوێژی هەینی لە ئایا سۆفیا، بەشداریکرد و چەند ئایەتێک لە قورئانی خوێندەوە، پێشنوێژ و وتارخوێنیش بە شمشێرەوە چوە سەر مینبەر.

سەرپەیڤ