ئاب 16, 2020 21:24 Asia/Tehran
  • بزوتنەوەی گۆڕان لە تورکیا دادەمەزرێت

لە چەند رۆژی داهاتودا بەشێک لە سەرکردەکانی پارتی گەلی کۆماری CHP بەسەرکردایەتی مستەفا ساریگول، کاندیدی پێشوی جەهەپە بۆ سەرۆک شارەوانی ئیستەنبوڵ، دامەزراندنی پارتێکی سیاسی نوێ بەناوی "بزوتنەوەی گۆڕان" لە تورکیا رادەگەیەنن.

 

وێستگە نیوز بە گێڕانەوە لە میدیاکانی تورکیا  راپۆریداوە ، بزوتنەوەی گۆڕان لە تورکیا (Türkiye Değişim Hareketi) کە کورتکراوەکەی بە TDH ناودەبرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا و لە ئەنقەرەی پایتەخت رادەگەیەنرێت، ئەو جوڵانەوەیە لەلایەن مستەفا ساریگول سەرۆکی پێشوی شارەوانی ناوچەی شیشلی لە ئیستانبوڵ سەرۆکایەتی دەکرێت و لەهەناوی پارتی گەلی کۆماری CHP کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە لە دایک دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، مستەفا ساریگول ساڵی 2014 کاندیدی پارتی گەلی کۆماری CHP بوە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ئیستەنبوڵ، بەڵام بەرامبەر کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان کە پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردغان سەرۆک کۆماری تورکیایە نەیتوانیوە سەرکەتوو بێت.

جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان لە تورکیا، ئەحمەد دادو ئۆغلۆ، عەلی باباجان و موحەڕەم ئینجە و چەند سەرکردەیەکی دیکەش بەنیازن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پارتی نوێ دروستبکەن.

سەرپەیڤ