ئاب 28, 2020 23:54 Asia/Tehran
  • داخوازیی یەکێتیی ئەورووپا لە تورکیا بۆ خۆبواردن لە ھەنگاوی یەک لایەنە لە دەریای مەدیترانە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا داوای لە تورکیا کرد لە ھەڵگرتنی ھەنگاوی یەک لایەنە لە دەریای مەدیترانە خۆی ببوێرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس «جۆزێپ بۆرل» ڕۆژی ھەینی لە پرێسۆ کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «ھایکۆ ماس» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا وێڕای ئاماژە کردن بە پەرەسەندنی دۆش دامانی ئەورووپییەکان لە ھەمبەر ھەڵس و کەوتی تورکیا لە دەریای مەدیترانە وتیشی: ھێندێک ڕێکەوتن لە ئارادایە بۆ دایسەپاندنی بایکۆت بە سەر تورکیادا.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیاش لە پرێس کۆنفرانسەکەدا داوای لە وڵاتانی ئەورووپی کرد کە لە بارەی بەکارھێنانی دەستەودارێکی توندوتیژتر  لە ھەمبەر تورکیا لە ڕەوتی دانیشتنەکەی مانگی داھاتووی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا بیروڕا بگۆڕنەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ئانگێڵا مێرکێڵ سەرۆکی ئاڵمانیاش ڕۆژی ھەینی لە وتەگەلێکدا بە ڕاشکاوی وتی، وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بەڵێنمەندن بە پشتگری کردنی بۆنان لە بەرامبەر شەڕاشۆییەکانی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای مدیترانە.

سەرپەیڤ