کاردانەوەی تورکیا بە ھەڵوێستی یەکیەتی ئوروپا لە بارەی مدیتەرانەی رۆژھەڵات
جێگری سەرۆکی تورکیا ھەڵوێستی یەکیەتی ئوڕوپا لە ھەمبەر چالاکیەکانی ئانکارا لە مدیتەرانەی رۆژھەڵاتی بە نادۆستانە وەسفکرد .
بە پێی راپورتی ھەواڵدەریی ئەنەدۆڵ ، فواد ئوکتای رۆژی شەممە لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا کە لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ئەم وڵاتە لە رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست ھەڕەشەی لە تورکیا کرد ، ھەڵوێستی یەکیەتی ئوروپا لە بەرامبەر ئەو چالاکیانەی کە بە قسەی ئۆکتای لە ئاوەکانی وڵاتی خۆی لە مدیتەرانەی رۆژھەڵات ئەنجامی ئەدات ، نادۆستانە ناوبرد .
«جۆزێپ بۆرل» ڕۆژی ھەینی لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «ھایکۆ ماس» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا وێڕای ئاماژە کردن بە پەرەسەندنی دۆش دامانی ئەورووپییەکان لە ھەمبەر ھەڵس و کەوتی تورکیا لە دەریای مەدیترانە وتیشی: ھێندێک ڕێککەوتن لە ئارادایە بۆ داسەپاندنی بایکۆت بە سەر تورکیادا.
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیاش لە پرێس کۆنفرانسەکەدا داوای لە وڵاتانی ئەورووپی کرد کە لە بارەی بەکارھێنانی دەستەودارێکی توندوتیژتر لە ھەمبەر تورکیا لە ڕەوتی دانیشتنەکەی مانگی داھاتووی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا بیروڕا بگۆڕنەوە.
لە لایەکی دیکەوە ئانگێڵا مێرکێڵ سەرۆکی ئاڵمانیاش ڕۆژی ھەینی لە وتەگەلێکدا بە ڕاشکاوی وتی، وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بەڵێنمەندن بە پشتگری کردنی بۆنان لە بەرامبەر شەڕاشۆییەکانی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای مدیترانە.