هەدەپە : ئاکەپە ئیدی پارتێک نیە کە جەخت بکات لەسەر چارە سەرکردنی پرسی کورد لە ڕێگای دیموکراتیکەوە
نوێنەری شرناخ لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی هەدەپە ، لە کاردانەوە بە سەفەری نێچیروان بارزانی بۆ تورکیا وتی پارتی داد و گەشەی تورکیا وەک پارتی دەسەڵاتدار لەو وڵاتە ئیدی بڕوای بە چارەسەر کردنی ئاشتیانەی پرسی کورد نیە .
حەسەن ئوزگونوش نوێنەری شرناخ لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی هەدەپە لە کاردانەوە بە سەفەری نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ ئانکارا و دیداری لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان وتی : پەیوەندی باشی سیاسی و ئابووریی هەرێم لە گەڵ دراوسێیەکانی خوی دۆخێکی پوزتیڤ دەێتە حیساب بە ڵام نابێ ئەوە فەراموش بکرێت کە دەوڵەتی تورکیا بە تایبەت حکومەتی پارتی داد و گەشە دوای ڕێکەوتنی لە گەڵ ڕەوتە جۆراوجورەکان بۆ وێنە ئەرگەنەکۆن ؛ هێزەکانی ئوراسیا و پارتی بزاڤی نیشتمانی تورکیا ( مەهەپە ) ئیدی ئەو پارتە نیە کە جەختی دەکرد لەسەر چارەسەر کردنی پرسی کورد لە ڕێگاکانی دیموکراتیکەوە ئەو پارتە لە ناوچەدا بە دوای خەون و خەیاڵی عوسمانیە .
نوێنەری شرناخ لە پارلەمانی تورکیا وتی : تەنانەت شەوی ڕابردوو دوای سەفەری بارزانی بو ئانکارا کارناسان لە بەرنامەی تەلەفیزیونی قسەیان کرد لە سنوروەکانی میساقی نیشتمانی و درێژ کردنی سنوورەکان تا مووسڵ .
نوێنەری خەڵکی شرناخ لە پارلەمانی تورکیا وتی : چاوەڕوانیی ئێمە وەک خەڵکی کوردی تورکیا و هەدەپە لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بو ئەوەی پرسەکانی نێوان ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و تورکیا لە ڕێگای ئاشتیانەوە چارەسەر بکرێت دەورێکی کاریگەر بگێڕن . لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا چل ساڵە کە شەڕهەیە و ئەو شەڕە تەنیا بەرتەسک بەو ناوچەیە نامێنێت ئەو شەڕە پەرە دەستێنێت بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و ئێراقیش . بەو بۆنەوە خەڵک لە هەرێمی کوردستان و جەنابی بارزانی خوازیاری دەورگێڕان لەوبارەوە دان .