ئه‌یلوول 05, 2020 18:00 Asia/Tehran
  • دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگە نادەن سەڵاحەددین دەمیرتاش چاوی بە کچەکانی بکەوێت

هاوسەرەکەی سەڵاحەددین دەمیرتاش رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا بەپاساوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژ بەڤایرۆسی کۆڕۆنا، ڕێگە نادەن کچەکانی چاویان بەباوکیان بکەوێت لە گرتووخانەدا.

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باشاک دەمیرتاش لە تویتێکدا، کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاوی کردووەتەوە و نووسیویەتی: دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگە نادەن هەردوو کچەکەی (دەلال و دیڵدا) چاویان بە باوکیان بکەوێت.

هاوسەرەکەی دەمیرتاش بەگاڵتە پێکردنەوە دەشڵێت: ڤایرۆسی کۆڕۆنا تووشی ئەو کەسانە نابێت، کە بەشداری لەو گردبوونە جەماوەریانەدا دەکەن لە دەسەڵات ڕێکیان دەخات، یان ئەوانەی لە فرۆکەکاندا لەتەنیشت یەکترەوە دادەنیشن، فەرمانبەرانی حکوومەت و ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، یان ئەو کرێکارانەی لەبەر دۆخی سەختی ژیان ناچارن کار بکەن، بەڵام تووشی ئازیزانی ئەوان دەبێت ئەگەر لەپشتی شووشە و بەدەمامکەوە چاویان بە بەیەکتر بکەوێت.

باشاک دەمیرتاش هەروەها دەڵێت: ئەگەر دەسەڵاتداران راست دەکەن و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە گرتووخانەدا هەیە، بۆچی سیاسی و رۆژنامەنووسەکان ئازاد ناکەن، لەکاتێکدا ئەوان بێتاوانن لەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان.

سەرپەیڤ