ئەگەری گوازرانەوەی بنکەی ئینجرلیکی ئەمریکا لە تورکیاوە بۆ یۆنان
ئه‌مریکا بیر له‌وه ده‌کاته‌وه هێزه سه‌ربازییه‌کانی خۆی له بنکه‌ی ئینچهرلیکی ئاسمانیی له تورکیا بۆ دورگه‌یه‌کی یۆنان بگوازێته‌وه.
رۆن جۆنسن، سیناتۆرێکی دیاری کۆمارییه‌کانی ئه‌مریکایه و سه‌رۆکی به‌شی تایبه‌ت به ئه‌وروپایه له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا، ئه‌و سیناتۆره به گۆڤاری واشنتن ئێگزامینه‌ر-ی راگه‌یاندوه "نازانین چی به‌سه‌ر بنکه‌ی ئینچهرلیکدا دێت، باشتره بۆ ئێمه خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆ ئاماده بکه‌ین".
رۆن جۆنسن ده‌ڵێت "به‌هۆی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌نقه‌ره که مایه‌ی نیگه‌رانییه، ئه‌مریکا بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که هێزه سه‌ربازییه‌کانی له بنکه‌ی ئینچه‌رلیک بۆ دورگه‌ی کریت له یۆنان بگوزاێته‌وه".
وتیشی " ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت هاوکاری و بوونی خۆی له‌سه‌ر خاکی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بپارێزێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و رێچکه‌یه‌ی که ئه‌ردۆغان گرتویه‌تیه‌به‌ر، واشنتۆن ناچار ده‌کات روو له یۆنان بکات".