ئه‌یلوول 13, 2020 12:47 Asia/Tehran
  • 17 سیاسەتوانی کوردی تورکیا راپێچی بەندیخانە کران

١٧ سیاسەتوانی کوردی تورکیا لەوانە وتەبێژی هاوبەشی هەدەکە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و پڕوپاگەندا بۆ ئەوان سزای زیندانیان بەسەردا سەپا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەی دەستگیر کراوەکانی ئەم دواییەی کۆنگرەی دیمۆکراتیکی گەلان لە دادگای چاغلایانی ئەستەنبۆڵ بەڕێوە چووە و تێیدا ١٧ سیاسەتوانی کوردی تورکیا کە لە نێویاندا سەدات شن ئوغڵۆ وتەبێژی هاوبەشی هەدەکەش دەبینرێت، سزای زیندایان بەسەردا سەپاوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دادگا بۆ سەرجەم ئەو ١٧ سیاسەتوانە کوردەی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و پڕۆپاگەندە بۆ ئەوان سزای زیندانی دەرکرد.

ئیدیل ئوغورلۆ، وتەبێژی هاوبەشی هەدەکە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەو سزا دەرکراوە، وتی: شن ئوغڵۆ و سیاسەتوانە کوردەکانی دیکە بە پێی بەڵگە و هۆکاری درۆیین خراونەتە زیندانەوە. بەو سزاگەلەوە جارێکی دیکە بینیمان کە دەسەڵاتی داد لە تورکیا تا چ ڕادەیەک سیاسی بووەتەوە. ئەو سزادانە تۆڵە کردنەوە لە سەرجەم لایەنە دیمۆکراسییەکان لە تورکیایە. ئێمە لە بەرامبەر گوشار و هەڕەشەکان سەردانانوێنین و تا دوایی درێژە دەدەینە شەڕی خۆمان.

سەرپەیڤ