هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په سه‌ردانى ده‌میرتاشیان کرد
هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان و میتات سانجه‌ر سه‌ردانى گرتووخانه‌ى ئێدرنه‌یان کرد و چاویان به هاوسه‌رۆکى پێشوى هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که‌وتووه.
په‌روین بوڵدان له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" ئێمه وه‌کو هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ردانى سه‌ڵاحه‌دین دمیرتاش و عه‌بدولا زه‌یدان ئه‌ندامى پهرلامانمان له گرتوخانه‌ى ئێدێرنه کرد".
هه‌روه‌ها په‌روین بوڵدان باسى له گرنگى ئه‌و سه‌ردانه کرد و راشیگه‌یاند" به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا ماوه‌یه‌کى زۆر بوو نه‌مانتوانیبوو سه‌ردانى بکه‌ین و نه‌مانتوانیبوو سه‌ردانى هاوڕێکانیشمان له زیندان بکه‌ین".
هاوکات، میتات سانجه‌ر ڕایگه‌یاند" ئهجێنداکهمان پڕبوو له بابه‌تى جۆراوجۆر، به‌ڵام به‌هۆى که‌مى کات نه‌مانتوانى به ته‌واوه‌تى گفتوگۆ بکه‌ین، ده‌میرتاش ئه‌و پرۆژه‌ى ئاشتى هه‌ده‌په، که له مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ ده‌ستیپێکرد، به گرنگ زانی، ده‌میرتاش باسى له گرنگى ئاشتى بۆ تورکیا کرد".
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، له به‌روارى (4/11/2016) ده‌ستگیراکراوه و له گرتوخانه‌ى ئه‌دیرنا هێڵراوه‌ته‌وه، تائێستا چه‌ند جارێک دادگایى کراوه و بڕیارى زیندانى کردنى له‌سه‌ر یه‌ک دۆسیه بۆ ده‌رچوه به زیندانیکردنى بۆ ماوه‌ى پێنج مانگ، هه‌ده‌په‌ش ده‌ستگیرکردنى ده‌میرتاش و مانه‌وه‌ى چوار ساڵى له زیندان، وه‌ک دهستبهسهرکردنێکى سیاسى ناو ده‌بات.