داوود ئوغڵوو داوای روبەڕوبونەوەی تەلەفزیۆنیی لە ئەردۆغان دەکات
ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆک وەزیرانی پێشوی تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندەی ئەو وڵاتە دای دیبەیتێکی راستەوخۆی نێوان خۆی و رەجەب تەیب ئەرۆدگان سەرۆکی ئێستا دەکات بۆ تاوتوێکردنی دۆخی وڵاتەکەیان و ئاراستەکردنی رەخنەکانی.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی بەڕێوەچونی کۆنفرانسی ئاسایی پارتەکەی لەشاری مەنسا، ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی ئایندە تورکیا رەخنەی لەسیاسەتەکانی حکومەت گرت لەهەمبەر پرسی کۆرۆنا و داوای دیبەیتێکی راستەوخۆشی کرد لەنێوان خۆی و رەجەب تەیب ئەرۆدگان سەرۆکی ئێستا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی وڵاتەکەیان و ئاراستەکردنی رەخنەکانی.
سەرۆکی پارتی ئایندە رەخنەی ئەوەی گرت کە توشبوانی کۆرۆنا کاتێک دەگەڕێنەوە ماڵەوە گواستنەوەی گشتی بەکاردەهێنن، وتیشی کە سیستمی تەندروستی وڵاتەکەی داڕماوە.داودئۆغڵۆ ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لەسەر بنەمای ستانداری واقیعی بێت و حساب بۆ ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەوڵاتەکەیان بکرێت.