ئه‌یلوول 23, 2020 14:07 Asia/Tehran
  • بڕیاری دادگەی تورکیا لە بارەی چارەنووسی ھاوسەرۆکانی پێشووی «ھەدەپە»: جارێ با ھەروا بمێننەوە

لە پاش لێکۆڵینەوەیەکی دیکە لە بارەی دۆسیەی ھاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان «فیگەن یوکسەک داغ» و «سەڵاحەددین دەمیرتاش»، دادگە بڕیاری ئەوەی بۆ دەرکردن کە «جارێ با ھەر بەم شێو.ەیە بمێننەوە».

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فورات نیوز، ١٨ی ئەم مانگە لە لقی ٢ی دادگای «سوڵح»ی ئەنقەرە دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە بارەی دۆسیەی ھەردووک ھاوشەرۆکی پێشووی ھەدەپەو دواتر پارێزەرەکان لەو لێکۆڵینەوەیە ئاگادار کرانەوە.

لەم پەیوەندییەدا پارێزەر «لەوەند کانات»، پارێزەری دۆسیەی «دەمیرتاش» و «یوکسەکداغ» رایگەیاندووە، ئەوان نەیانتوانیوە وردەکاریی سکاڵاکە و لێکۆڵینەوەکە ببیین، لەبەرئەوەى داواکاری گشتی داوای سزای قورسی نەکردو روداوەکەش  تۆمار نەکرا ھەتا ببێتە بابەتی دادگایی کردن و بە دوادا چوونی بۆ بکەن، هەموو ئەوەى ناو نراوە لێکۆڵینەوە پێچەوانەى هەمو یاسا و مافەکانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو لێکۆڵینەوەیە تەنیا بۆ ئەوەیە کە رێگری لە ئازادکردنی «دەمیرتاش» بکرێت.

هاوکات پارێزەری «کەنعان ماچئۆغڵوش» رایگەیاند: ماوەی ھەشت مانگە هەوڵ دەدەن بڕۆن بۆ لای داواکاری لێکۆڵەر لە داواکاری گشتیدا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە داواکاری لێکۆڵەر ببینن، سەرباری ئەوانەش، دادگا بۆ «دەمیرتاش» و «یوکسەکداغ » بڕیاری ئەوەی دەرکردووە کە، با دۆخی راگرتنیان بەردەوام بێت و ھەروا بمێننەوە.

سەرپەیڤ