ئه‌یلوول 25, 2020 14:25 Asia/Tehran
  • بە بڕیارێک ٨٢ چالاکوانی دیکە لە تورکیا دەستبەسەر کران

تورکیا لە تازەترین ھەنگاودا بە شێوەیەکی کتوپڕو لە ناکاو ماڵ گەڕان و ڕاپێچ کردنی ھەڵسوڕاوانی کوردی ئەم وڵاتەی دەست پێکردەوەو پاساویشی بۆ ئەو کارە خۆپبشاندانەکانی چەندین ساڵ لەمەوبەری داکۆکی لە کۆبانییە.

لە ھەنگاوێکی کتوپڕو چاوەڕوان نەکراودا داواکاری گشتیی تورکیا لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی روداوەکانی ساڵی ٢٠١٤ی تورکیا فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ٨٢ کەس دەرکرد کە کۆمەڵێکیان نوێنەرانی پێشووی پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دیموکراتیکی گەلان، ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتەکە و شارەوانە پێشووەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتەن.

وەک باسی دەکرێت گوایە ئەم بڕیارە لە سەر دۆسیەی خۆپیشاندانەکەی ساڵی ٢٠١٤ دەستبەسەر کراون کە بۆ داکۆکی کردن لە کۆبانیی سووریا وەڕێ خرا بوو. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، تاکو ئێستا هەریەک لە «سری سورەیا ئۆندەر»، «ئامینە ئاینا»، «ئاڵتان تان»، «ئایلا ئاکات» و «ئایهان بیلگەن» لەو بەرپرسە باڵایانەی کوردن کە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکراون.

میدیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەو ھەڵمەتەی  گەڕان و پشکنین و دەسگیرکردنە بە بەشێک لە پاکتاوکردنی سیاسی کوردانی تورکیا وێنا دەکەن.

سەرپەیڤ