ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا سه‌باره‌ت به پێشهاته‌کانی رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست، ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە
له ڕاگەیەندراوەکەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیادا هاتووه:گەلى تورک، تاکو ئەمڕۆ چۆن بووە لێرە بەدواوەش جارێکى دیکە دووپاتى دەکاتەوە کە سازش لەسەر بابەتى پاراستنى ماف و بەرژەوەندییەکان لە وشکانى، دەریایی و ئاسمانییدا ناکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئانادۆلۆی تورکیا، دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا که له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به سه‌رۆکایه‌تی «ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» به‌ڕێوه‌چوو، ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سه‌باره‌ت به پێشهاته‌کانی رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست، هاتووه: گەلى تورک، تاکو ئەمڕۆ چۆن بووە لێرە بەدواوەش جارێکى دیکە دووپاتى دەکاتەوە کە سازش لەسەر بابەتى پاراستنى ماف و بەرژەوەندییەکان لە وشکانى، دەریایی و ئاسمانییدا ناکات. سەرباری ئەمەش تورکیا له سه‌رجه‌م پلاتفۆرمه‌کان سه‌باره‌ت به به‌شکردنی سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه، به‌ر له هه‌موو شتێک لایه‌نگری دیالۆگه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هه‌روه‌ها هاتووه: له ناکۆکییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، تورکیا که هه‌میشه له به‌ره‌ی دادپه‌روه‌ریدا بووه، جه‌ختی له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که هه‌ڵوێست و چالاکییه‌کانی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش له هه‌مان چوارچێوه‌دا ئه‌نجامده‌دات، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زراوه و وڵاتانه کردووە که بوونه‌ته به‌شێک له ناکۆکییه‌کان له‌سه‌روویانه‌وه یه‌کێتیی ئه‌ورووپا،ھەتا بێن و رێز له‌و هه‌ڵوێسته گونجاوەی وڵاته‌که‌مان و ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری تورکی قوبریسی باکوور بگرن.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: تورکیا که له هه‌ریه‌ک له سووریا و لیبیا له چوارچێوه‌ی شه‌رعیه‌تدا به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بێته‌وه و پشتیوانی له بنیاتنانی سه‌قامگیریی ده‌کات و له‌وباره‌یه‌شەوه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنی ئه‌و وڵاتانه به ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی ھەڵوێستەکانی بەردەوام دەکات.