لە سنووری زاخۆ شەر لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا
ئهیلوول 27, 2020 16:06 Asia/Tehran
شهوی رابردوو ھێزەکانی پەکەکە ھێرشیانکردە سەر بارەگاکانی سوپای تورکیا لە سنوری ناحیەی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ لە بەرامبەریشدا فڕۆکە جەنگیەکان و تۆپخانەکانیان بۆردومانی ئەو ناوچانەیان دەستیپێکردووە.
سەرچاوەیەک لە ناحیەی باتیفا کە نەیویست ناوی بھێنرێت بە میدیای وێستگە نیوزی راگەیاند: "شەوی رابردوو ھێزەکانی پەکەکە لە گوندی مینینەوە ھێرشیانکردووەتە سەر بارەگای سوپای تورکیا لە چیای کوخی رەش و لە گوندی ئەڤلھێ ھێرشیانکردووە سەر بارەگای سەربازانی تورکیا لە چیای شەش دارا".
وتیشی: "شەڕو پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا بە سەختی بەردەوام بووە تا کاتژمێر 11 و 30 خولەک، دەنگی چەکی قورس و مامناوەند بیستراوە".
تا ئێستا له بارهی زیانهکانی ئهو پێکدادانهی نێوان گهریلاکانی پهکهکه و سوپای تورکیا هیچ زانیارییهک بڵاونهکراوهتهوه.