لە سنووری زاخۆ شەر لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387063-لە_سنووری_زاخۆ_شەر_لە_نێوان_پەکەکە_و_سوپای_تورکیا_روویدا
شه‌وی رابردوو ھێزەکانی پەکەکە ھێرشیانکردە سەر بارەگاکانی سوپای تورکیا لە سنوری ناحیەی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ لە بەرامبەریشدا فڕۆکە جەنگیەکان و تۆپخانەکانیان بۆردومانی ئەو ناوچانەیان دەستیپێکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2020 12:36 Asia/Tehran
  • لە سنووری زاخۆ شەر لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا

شه‌وی رابردوو ھێزەکانی پەکەکە ھێرشیانکردە سەر بارەگاکانی سوپای تورکیا لە سنوری ناحیەی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ لە بەرامبەریشدا فڕۆکە جەنگیەکان و تۆپخانەکانیان بۆردومانی ئەو ناوچانەیان دەستیپێکردووە.

سەرچاوەیەک لە ناحیەی باتیفا کە نەیویست ناوی بھێنرێت بە میدیای  وێستگە نیوزی راگەیاند: "شەوی  رابردوو ھێزەکانی پەکەکە لە گوندی مینینەوە ھێرشیانکردووەتە سەر بارەگای سوپای تورکیا لە چیای کوخی رەش و لە گوندی ئەڤلھێ ھێرشیانکردووە سەر بارەگای سەربازانی تورکیا لە چیای شەش دارا".

وتیشی: "شەڕو پێکدادان لە نێوان  ھێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا بە سەختی بەردەوام بووە تا کاتژمێر 11 و 30 خولەک، دەنگی چەکی قورس و مامناوەند بیستراوە".

تا ئێستا له‌ باره‌ی زیانه‌کانی ئه‌و پێکدادانه‌ی نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا هیچ زانیارییه‌ک بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه‌.