مەکرۆن: تورکیا جەنگاوەری ڕەوانەی ئازەربایجان کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387281-مەکرۆن_تورکیا_جەنگاوەری_ڕەوانەی_ئازەربایجان_کردووە
سەرۆک کۆماری فەرەنسا، تورکیای بە گواستنەوەی جەنگاوەری بیانی و بەرکرێگیراو لە سووریاوە بۆ ناوەچی قەرەباغ بەمەبەستی داکۆکی کردن لە ئازەربایجان تۆمەتبار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 09:16 Asia/Tehran
  • مەکرۆن: تورکیا جەنگاوەری ڕەوانەی ئازەربایجان کردووە

سەرۆک کۆماری فەرەنسا، تورکیای بە گواستنەوەی جەنگاوەری بیانی و بەرکرێگیراو لە سووریاوە بۆ ناوەچی قەرەباغ بەمەبەستی داکۆکی کردن لە ئازەربایجان تۆمەتبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە،«ئێمانۆئێل مەکرۆن» ڕۆژی پێنج شەممە بانگەشەی کرد، تورکیا ٣٠٠ جەنگاوەری بیانی و بەکرێگیراوی ڕەوانەی کۆماری ئازەرڕبایجان کردووە بە مەبەستی شەڕ لە ناوچەی قەرەباغ.

ڕۆژی پێنج شەممەش «کۆشکی ئێلیزە» بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای تۆمەتبار کردنی تورکیا بە ناردنی بەکرێگیراوی بیانی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بەرەو قەرەباغ، ڕایگەیاند بوو کە خەریکی ھاوکارییە لەگەڵ ڕووسیا بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا.

تێکھەڵچوونی سەربازیی نێوان ھێزەکانی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممەوە سەری ھەڵداوەتەوەو ھەتا ئێستا کوژران و برینداری کۆمەڵێک لە چەکدارانی ھەردووک لای لێ کەوتووەتەوە.