تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 07:41 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی «بروسکەی_١٣» لە تورکیا دەستی پێ کرا

وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی «بروسکه‌ی_١٣»ی له‌ چوار شاری باشوری رۆژئاوای وڵاته‌که‌ی راگه‌یاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی «بروسکه‌ی_١٣»ی له‌ ‌ شاره‌کانی شرناخ، سیعرد، وان و هه‌کاری ده‌ستپێکردووه‌، ئامانجی سه‌ره‌کیشیان ئه‌وه‌یه‌ جموجۆڵه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) به‌ر له‌هاتنی وه‌رزی زستان له‌ناو ببه‌ن و رێگه‌یان پێنه‌ده‌ن هیچ کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن.

له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا دو هه‌زار و ٥١٢ که‌س له‌ هێزه‌کانی ئاسایش و ژه‌ندرمه‌ و پۆلیسی تورکیا به‌شدارن. ئاماژه به‌وه‌ش کراوه کە‌، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا دو هه‌زار و ٥١٢ که‌س له‌ ئەندامانی هێزی ئاسایش و ژه‌ندرمه‌ و پۆلیسی تورکیا به‌شدارن، بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی جموجۆڵه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان نه‌هێڵن.

وەک باسی دەکرێت: گوایە له‌ مانگی رابردوه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ ١٢٤ که‌س کراونه‌ته‌ ئامانج و کوژراون، هه‌روه‌ها ٥٣ که‌سیش که‌ هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستان بوونە ده‌ستگیرکراون، ١٩٠ کۆگا و په‌ناگه‌ش روخێندراون.

سەرپەیڤ