بەیاننامەی ھاوبەشی ئاڵمانیاو فەرەنساو پۆڵۆنیا لە بارەی ھەوڵەکانی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387895-بەیاننامەی_ھاوبەشی_ئاڵمانیاو_فەرەنساو_پۆڵۆنیا_لە_بارەی_ھەوڵەکانی_تورکیا_لە_ڕۆژھەڵاتی_دەریای_ناوەڕاست
وڵاتانی ئاڵمانیاو فەرەنساو پۆڵۆنیا ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ھاوبەش داوایان لە تورکیا کرد ھەتا ھەوڵی کەم کردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 09:56 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ھاوبەشی ئاڵمانیاو فەرەنساو پۆڵۆنیا لە بارەی ھەوڵەکانی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست

وڵاتانی ئاڵمانیاو فەرەنساو پۆڵۆنیا ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ھاوبەش داوایان لە تورکیا کرد ھەتا ھەوڵی کەم کردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئاڵمانیاو فەرەنساو پۆڵۆنیا لەم بەیاننامەیەدا داوایان لە تورکیا کردووە ھەتا لە ھەرچەشنە ھەنگاوێکی یەک لایەنە لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست خۆی ببوێرێت و ئامادە بوونی خۆی بۆ دانوستان پیشان بدات.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە، گرژی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە سەر ھەنگاوەکانی تورکیا سەبارەت بە ھەڵقەندن و چالاکیی دۆزینەوەی وزەی لەم ناوچەیەدا پەرەی سەندووە.

یۆنان بە داکۆکیی فەرەنساو بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی باسی ئەوە دەکەن کە ئەو ھەنگاوانەی تورکیا نایاساییە و گرژی دروست دەکات و لە بارەی شوێنھاتی ئەو ھەنگاوانەی وشداریی دەدەن تورکیا. کەچی تورکیا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی تەنیا خەریکی دابین کردنی مافی خۆیەتی لە دەریای ناوەڕاست.

تورکیاو یۆنان ناکۆکییەکی بەبڕشتانەیان ھەیە لە بارەی سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست.