تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 07:26 Asia/Tehran
  • ئەمریکا تاقیکردنەوەی ئێس-400 لە لایەن تورکیای ئیدانەکرد

وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگریی موشەکی ئێس - 400 لە لایەن تورکیای مەحکوم کرد.

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا  دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی بۆ ئاستێکی به‌رز له‌ حکومه‌تی تورکیا نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه‌ و وه‌رگرتنی سیستمی S-400ی روسیش ره‌تده‌کاته‌وه‌.مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگەیاند ،  ئێمه‌ به‌توندترین شێوه‌ تاقیکردنه‌وه‌ی سیستمی موشه‌کی ئێس-400 ی روسیا وه‌ک شایسته‌یی نه‌بون له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تیه‌کانی تورکیا، له‌کاتێکدا ئه‌ندامێکی ناتۆ و هاوبه‌شێکی ستراتیژی ئه‌مریکایه‌، ئیدانه‌ی ده‌که‌ین".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هۆشداریشیدا له‌وه‌ی "ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیداری شاراوه‌" بۆ په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌منییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته‌که‌ی چاوه‌ڕوانیان ده‌کات ئه‌گه‌ر سیستمی موشه‌کی ئێس-400 ی روسیا تاقی بکاته‌وه‌".

میدیاکانی تورکیا رۆژی هەینی رایانگەیاند موشەکێک لە شاری لێواریی سینۆپ کە چاوەڕوانی دەکرا سیستمی ئێس -400 لەوێ لە لایەن تورکیاوە تاقی بکرێتەوە ، هاویژراوەتە ئاسمان .

ئانکارا پێشتر رایگەیاندبوو بەنیازی بەڕێوەبردنی مەشقی سەربازیی لەوناوچەیە لە 13 تا 17 ی ئوکتوبر .

 

سەرپەیڤ