پارتەکانی کوردی تورکیا" هاوپەیمانیی کوردستان" پێکدەهێنن
تشرینی یهکهم 26, 2020 13:11 Asia/Tehran
چەندین پارت و ڕێکخراوی کوردی تورکیا، یەکیانگرت و لەژێر ناوی "هاوپەیمانیی کوردستان"دا کۆبوونەوە.
لەوبارەیەوە پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "10 پارت و کۆمەڵە لە دیار بەکر کۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە هاوپەیمانییەکی کوردستانیی هەمیشەیی پێکبهێنن."
هەدەپە ناوی بەشێک لەو پارتانەی ئاشکراکردووە و دەڵێت، "لەو پارتانەی کە بەشداریی هاوپەیمانێتییەکە دەکەن، پارتی مرۆڤ و ئازادی، پارتی شیوعی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان-ـن."
مەدحەت سنجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" ڕایگەیاندووە، "ماوەیەکی زۆرە سەردان و دیدار هەن بۆ ڕێگەخۆشکردن لەپێناو پێکهێنانی هاوپەیمانی، بەڵام ئێستا بۆ یەکەمجارە بەشێوەیەکی ئاشکرا و بەرجەستەکراو، هاوپەیمانییەکی کوردستانیی هەمیشەیی پێکدەهێنرێت."