ڕاوێژی پوتین و ئەردوغان لە بارەی گۆڕانکارییەکانی قەرەباغ و سووریاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i388437-ڕاوێژی_پوتین_و_ئەردوغان_لە_بارەی_گۆڕانکارییەکانی_قەرەباغ_و_سووریاوە
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی قەرەباغ و سووریاوە ڕاوێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 03:52 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی پوتین و ئەردوغان لە بارەی گۆڕانکارییەکانی قەرەباغ و سووریاوە

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی قەرەباغ و سووریاوە ڕاوێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆشکی کرملین ڕایگەیاند: «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای وتووێژی تەلەفۆنییان لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە، سەبارەت بە سەقام و پاوەجێیی سووریاش بیروڕایان گۆڕییەوە.

پوتین لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا و ھەوڵی گەییشتن بە ئاگربڕ لە زووترین کات دا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە، لە پێکدادانی بەردەوام و خۆتێ خزاندنی بەردەوام و بەربڵاوی تیرۆریستان لە کێشەکە ئەوپەڕی نیگەرانیی دەربڕی.

پوتین و ئەردوغان لە وتووێژەکەیاندا لە مەڕ ڕێکخستنی نێوان بەشی سیاسەتی دەرەوەیی و بەرەڤانیی ڕووسیا و تورکیاو ھەروەھا بەردەوام کردنی وتووێژەکانیش ڕێککەوتن.