تازەترین ڕێژەی بوومەلەرزەکەی تورکیاو یۆنان، ١٤ کوژراوو ٤١٩ بریندار
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i388510-تازەترین_ڕێژەی_بوومەلەرزەکەی_تورکیاو_یۆنان_١٤_کوژراوو_٤١٩_بریندار
بوومەلەرزەیەکی بەگوڕ ڕۆژی ھەینی لە تورکیاو یۆنان ١٤ کوژراوو ٤١٩ برینداری لێ کەوتەوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 19:39 Asia/Tehran
  • تازەترین ڕێژەی بوومەلەرزەکەی تورکیاو یۆنان، ١٤ کوژراوو ٤١٩ بریندار

بوومەلەرزەیەکی بەگوڕ ڕۆژی ھەینی لە تورکیاو یۆنان ١٤ کوژراوو ٤١٩ برینداری لێ کەوتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، بوومەلەرزەکەی ڕۆزی ھەینی لە تورکیا ١٢ کوژراوو ٤١٩ برینداری لێ کەوتەوەو لە یۆنانیش دا ٢ تازەلاو لە دوورگەی«ساموس» گیانیان لە دەست دا.

ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە چەند بینایەک لە ئیزمیردا کاول بوونەو کۆمەڵێک لە شارومەندانیش لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە. سەرۆکی شارەوانیی ئیزمیر ڕایگەیاندووە ھەتا ئێستا ٧٠ کەس لەژێر کەلاوەکان دەرھێنراون.

کاربەدەستانی ئیزمیر وشدارییان داوە کە لەوانەیە ڕوودانی سۆنامییەکی چکۆلەش لە ئاردا بێت.

 ناوەندی بەرنگار بوونەوەی ڕووداوە لەناکاوەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە کەتەوژمی  ئەم بوومەلەرزەیە ٦ پۆیینت ٦ ڕیختەر بووە کەچی ناوەندی زەویناسیی ئەمریکا بە ٧ ڕیختەری ڕاگەیاندووە.

ناوەندی بوومەلەرزەکە قوڵایی ١٧ کیلومەتریی زەوی لە نزیکی شاری ئیزمیری تورکیا بووە.