هەپەگە بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەی بۆری نەوتی هەرێم گرتە ئەستۆ
تشرینی یهکهم 31, 2020 18:02 Asia/Tehran
هێزەکانی پاراستنی گەل( هەپەگە) ، رایدەگەیەنێت:" هێزەکانیان لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چاڵاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە".
بە پێی هەواڵێکی میدیای سپی مێدیا ، ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لەبارەی تەقینەوەی بۆری نەوتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هێزەکانمان لە بەرواری ٢٨ ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چاڵاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە، لەو چاڵاکیەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناو چووە".
شەوی رابردوو لەڕاگهیهندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد که، بۆری هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوهتە ئامانج و بۆته هۆی ئەوەی کە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.