تشرینی دووه‌م 07, 2020 11:59 Asia/Tehran
  • گرتنی بەربڵاوی چالاکانی مەدەنی و سیاسی کورد لە تورکیا

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە هێرش بۆ سەر ماڵی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد لە ئامەد ژمارەیەکی زۆر لەو چالاکانەیان دەستگیر کردووە.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا بە هێرش بۆ سەر ماڵی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردی تورکیا ژمارەیەکی زۆر لەو چالاکانەیان دەستگیر کردووە کە لە نێوان دەستگیرکراوەکان ئەندامانی ئەنجومەنی پەروەردەی زمانی کوردی ناسراو بە Eğitim Sen یش دەبینرێت.

بە پێی ئەم هەواڵە، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بە شێوەی هاوکات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکانە.

زەینەب ئالاک و شنای قوچ، دووئەندامی ئەنجومەنی پەروەردەی زمانی کوردی لە ڕیزی ئەو چالاکانەن کە سەرلەبەیانی دوێنێ لە ئامەد دەستگیر کراون.

سەرپەیڤ