وه‌زیری دارایی تورکیا ده‌ستی له‌کار کێشایەوە
تشرینی دووه‌م 09, 2020 07:24 Asia/Tehran
بیرات به‌یراک، وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه‌ی تورکیا‌و زاوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ده‌ستی له‌پۆسته‌که‌ی کێشایه‌وه.
وه‌زیری دارایی تورکیا له‌باره‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی رایگه‌یاندوه، به‌هۆی باری ته‌ندروستییه‌وه نایه‌وێت له‌پۆسته‌که‌ی به‌رده‌وامبێت.
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا ئه‌مه دووه‌م گه‌وره به‌رپرسی ئابوری تورکیایه که ده‌ستله‌کار ده‌کێشنه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای لادانی (موراد ئاویسالی) سەرۆکی بانکی مه‌رکه‌زیی تورکیا به‌فه‌رمانی ئه‌ردۆغان.
بیرات به‌یراک ده‌شڵێت:"به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستیم وازده‌هێنم و ده‌مه‌وێت ژیانم بۆ منداڵه‌کانم وخێزانه‌که‌م ته‌رخانبکه‌م، سوپاسی گه‌لی تورکیا و ئه‌ردۆغان و خێزانه‌که‌م ده‌که‌م که‌له‌ماوه‌ی رابردوودا پشتیوانیان لێکردم.