ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە تورکیا 9 هەزار کەسی تپەڕاند
تشرینی دووهم 15, 2020 13:21 Asia/Tehran
وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 57 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا دوایین ئامارەکانی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 1 هەزار و 671 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 340 هەزار و 450 کەس.
هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 57 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە و گەیشتە 9 هەزار و 14 کەس.