دەرچوونی بڕیاری بەندکرانی تا ھەتایی بۆ سەدان کەس لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i389654-دەرچوونی_بڕیاری_بەندکرانی_تا_ھەتایی_بۆ_سەدان_کەس_لە_تورکیا
دادگای باڵای تورکیا ، سەدان کەسی بە تاوانی دەستتێدابوون لە کودیتا ناکامەکەی دژی حکومەتی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2016 دا ، بە بەندکرانی تاھەتایی مەحکومکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2020 16:34 Asia/Tehran
  • دەرچوونی بڕیاری بەندکرانی تا ھەتایی بۆ سەدان کەس لە تورکیا

دادگای باڵای تورکیا ، سەدان کەسی بە تاوانی دەستتێدابوون لە کودیتا ناکامەکەی دژی حکومەتی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2016 دا ، بە بەندکرانی تاھەتایی مەحکومکرد .

بە پێی راپۆرتی فرانس پرێس ، سەرچاوە دادڤانیەکانی تورکیا رۆژی پێنجشەممە رایانگەیاند ، لە دادگایی کردنی ئەنجامدەرانی کودیتای ناکام لەم وڵاتە ، 337 کەس بە بەندکرانی تاھەتایی مەحکومکران کە 25 کەسیان لە لەشکەریانی ئەرتەشی ئەم وڵاتەن .

لە کاتی کودیتای ناکامی سەربازیی 15 ی تەمووزی 206 لە دژی حکومەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ، ھێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە تا ئێستا ، دەیان ھەزار کەس لە شارومەندان و لەشکریانی تورکیاییان لە پێوەندی لە گەڵ ئەم کودیتایەدا گرتووە و راپێچی بەندیخانەیان کردوون .