کانونی یه‌که‌م 04, 2020 00:03 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی ئەندامی «پەکەکە» لە تورکیا

سەرکردەیەکی ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» لە شارستانی «جیلان پینار»ی پارێزگای«شانلی ئورفا»ی تورکیا قۆڵبەست کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاناتۆلی،ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا سەرکردەیەکی ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»و یەکینەکانی پاراستنی گەل «یەپەگە»یان کە لە سووریاوە مرۆڤی دەپەڕاندەوە، لە پارێزگای «شانلی ئورفا»ی تورکیا قۆڵبەست کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دوای ناس کرانی ئەم کەسە ئەوە ڕوون بووەوە کە پێشتر بڕیاری گرتنی لە لایەن دادگەی کەتنی لقی دووی شانلی ئورفاو دادگەی کەتنی لقی ٢٧ی ئەستەمۆڵ بۆ دەرچووە.

ئەم سەرکردەیەی ئەندامی «پەکەکە» دوای قۆڵبەست کرانی و لێپێچینەوەی پێویست لە فەرمانگەی پۆلیسی شانلی ئورفای باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا بە پێی بڕیاری دادگە دەستبەسەرە.

 

سەرپەیڤ