چوار ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا «پەکەکە»و یەکینەکانی پاراستنی گەل «یەپەگە» لە ئۆپراسیۆنی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری سوورزیا کوژران.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕایگەیاند: ستایشی رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە فیدڕاڵییەکان دەکەین کە رێگریان کردووە لە هاتنی هێزی چەکدار لەسوریاوە بۆ ناو خاکی عێراق.
مەسرور بارزانی بۆ چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگە»: من بە تووندترین شێوە، ئەو هێرشەتان شەرمەزار دەکەم کە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .
بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان «یەپەگە» بە سنووربەزاندن و ھێزش کردنەسەر ھێزی پێشمەرگە تۆمەتبار دەکات و «یەپەگە»ش ڕەتی کردووەتەوە هیچ هێرشێکیان کردبێتە سەر ھێزی پێشمەرگە.
سەرکردەیەکی ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» لە شارستانی «جیلان پینار»ی پارێزگای«شانلی ئورفا»ی تورکیا قۆڵبەست کرا.
دادئەستێنی تورکیا لە ھەنگاوێکدا بڕیاری گرتنی ١٠١ پارێزەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردی دەرکرد.